سڵاو
من چۆن ده‌توانم وێنه‌یه‌ك لاربكه‌م بۆ لای چه‌پ یات ڕاست یان بۆ سه‌ره‌وه یان بۆخواره‌وه؟؟
به هیوای وه‌ڵام له به‌رێزه‌كانی یانه‌ی نوری خۆشه‌ویست ..
سڵاو گیانه‌كه‌م به‌پێی ئه‌و داوایه‌ی به‌ڕێزت من دوو جۆر شێوه‌م بۆ باس كردوویت و هیوادارم وه‌ڵامی به‌ڕێزت بپێكێت
سه‌ره‌تا بۆ خوار كردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك Ctrl+T داده‌گرین و ئه‌و وێنه‌یه‌مان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ی لێ دێت و
ده‌توانین ئه‌و وێنه‌یه به‌دڵی خۆمان به‌هه‌رلایه‌كدا وه‌ك وێنه‌كه‌ی ته‌نیشتی لێ بكه‌م
وێنه‌ی چه‌پ پاش داگرتنی Ctrl+T و وێنه‌ی ڕاست پاش خوار كردنه‌وه‌ی به‌و لایه‌ی كه ده‌مانه‌وێت
گه‌ر داوای به‌ڕێزت ئه‌وه نیه ئه‌وا جۆرێكی دیش له فۆتۆشۆپ ده‌كرێت كه ده‌چینه
Edit>transform>skew
پاشان سه‌همی ماوسه‌كه له نزیك چوارچێوه دروست بووه‌كه‌دا كرته ده‌كه‌ین و بۆ هه‌ر لایه‌ك پێمان باش بێت ده‌یجوڵێنین وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه

گه‌ر سوودت لێ نه‌بینی وه‌ڵام بنووسه با هاوكاری زیاتر بكرێیت
له‌گه‌ڵ ڕێز و خۆشه‌ویستیمان بۆت
سڵاو
به‌رێزم سه‌ره‌تا حه‌زده‌كه‌م چۆن له‌م بۆكسه‌ی نووسین وێنه دێنه ناوی وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه بۆمت نار دووه یان شیت كردۆته‌وه
تا منیش ئه‌و مه‌به‌سته‌ی هه‌مه به وێنه بۆت بنێرم ؟؟؟؟
ئه‌مجاره به‌م شێوه‌یه بۆت روون ده‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر وێنه‌یه‌ك بێنین بۆ ناو به‌رنامه‌ی فۆتۆ شۆپ
ئه‌و لایه‌ره‌ی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین بۆ نموونه وێنه‌یه‌كی خۆت رێك راوه‌ستای لای راست و چه‌پت یه‌كسانه بمانه‌وێ وێنه‌كه واپیشان بده‌ین
كه كه مێك لار بویته‌وه به‌لای راست یان چه‌پ واته ئه‌گه‌ر لای ڕاست هه‌ڵبژێرین وا بێته به‌رچاومان كه له كاتی وێنه‌گرتن كه‌مێك سورای لای ڕاستت له پێشتره یان ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئاوێنه بكه‌ی كه ڕێك راوه‌ستای كه‌مێك بسورێی به‌لای چه‌پ كه ته‌ماشای ئاوێنه‌ت كرده‌وه چ ئه‌نجامێك ده‌بینی .
هیوادارم له مه‌به‌ستم بگه‌ی و زۆر سوپاسی وه‌ڵامیشت ده‌كه‌م كه بۆم ده‌نێریه‌وه .
سڵاو گیانه‌كه‌م بمبوره نه‌متوانی جوان لێت بگه‌م بۆ كاره‌كه‌ت
فه‌رموو به‌م شێوه‌یه وێنه دابنێ له یانه
سه‌ره‌تا كرته له وه‌ڵام نوسین ده‌كه‌ین:
شێوه‌ی یه‌كه‌م:
باركردن و نیشاندانی وێنه له ناو یانه‌وه:
پاشان ده‌بینین له خواره‌وه‌ی ئه‌و بۆكسی نوسینه به‌شێك هه‌یه نوسراوه هه‌ڵگیراوه‌كان
وه ده‌بینین نوسراوه Browse و زیادكردنی فایل
سه‌ره‌تا كرته له Browse ده‌كه‌ین و ئه‌و فایله كرته ده‌كه‌ین كه ده‌مانه‌وێت پاشن كه Open مان كرد كرته له‌سه‌ر زیاد كردنی فایل ده‌كه‌ین
ده‌بینین پاش كه‌مێك(به‌پێی كێشی وێنه‌كه)له خوار لیستی Browse ه‌وه لیستێك زیاد بووه و ناوی فایله‌كه‌ت نوسراوه وه نوسراویشه فایله‌كه‌ت له بابه‌ته‌كه زیاد بكه كه كرته‌ت كرد وێنه‌كه دێته ناو بۆكسه‌كه و پاش ناردن به كرته كردن له‌سه‌ر ناوه‌كه‌ی ده‌یبینین.
شێوه‌ی دووه‌م:
باركردن له ده‌ره‌وه‌ی یانه و نیشاندان له ناو یانه
سه‌ره‌تا وێنه‌كه له هه‌ر ماڵپه‌رێك بێت بار ده‌كه‌ین و به‌سته‌ره‌كه‌ی(لینك) ه‌كه‌ی كۆپی ده‌كه‌ین و
دێینه یانه و كرته‌ی ئه‌و وێنه بچووكه ده‌كه‌ین كه شاخێك و خۆرێكی تێدایه بۆكسێكمان بۆ ده‌كرێته‌وه و له لاكێشه بچووكه‌كه‌دا ئه‌و به‌سته‌ره(لینك)ه په‌یست ده‌كه‌ین و ئۆكه‌ی ده‌كه‌ین و وه‌ڵامه‌كه ده‌نێرین
به‌م شێوه‌یه یه‌كسه‌ر له بابه‌ته‌كه‌دا وێنه‌كه ده‌بینرێت
له‌گه‌ڵ ڕێز
كاك دیاكۆ له مه‌به‌ستت گه‌یشتم
به‌چاوان له كه‌مترین كاتدا ئه‌و كاره‌ت به وانه‌یه‌ك بۆ ئاماده ده‌كه‌م
له‌گه‌ڵ ڕێز
چی ئاڕمی پی ی‌و که‌ی کاک دیاکۆ ؟
ئه‌ی تۆ له چی تێگه‌یشتی کاک سیامه‌ند ؟
سڵاو
كاك نور كاك دیاكۆ ده‌یه‌وێت وێنه‌ی كه‌سێك یاخوود لۆگۆیه‌ك وه‌ك ئه‌و ئاڕمه‌ی پی ی‌و كه‌ی كه دایناوه و لایه‌كی چوه به‌ره‌و ناوه‌وه دروست بكات!
له‌گه‌ڵ ڕێز
سڵاو له خۆشه‌ویستانم
خۆشبه‌ختم كه له مه‌به‌ستم گه‌یشتن سوپاس كاكه نور و كاكه سیامه‌ند .
هیوام خۆشی و له‌ش ساغی یه بۆ ئێوه‌ی به‌رێز ........