سڵاو ،
پرسیاری 1 : کاتێک وێنه‌یه‌ک له فۆتۆشۆپ ده‌که‌مه‌وه ، ده‌مه‌وێت کاریگه‌ریه‌کی له‌م جۆره‌ی بکه‌مه سه‌ر :
واتا سه‌ره گۆشه‌کانی چه‌مابێتنه‌وه ، ئه‌م کاره چۆن ده‌کرێت ؟
پرسیاری 2 : کاتێک نوسینێک ده‌نووسم ئه‌و په‌ڕه‌یه‌ی که کردومه‌ته‌وه بۆ نمونه 500 Pixels به 500 Picels ـه ، به‌ڵام نوسینه‌که‌ی من له‌و درێژی و پانی ـه زیاتری ئه‌وێت .
ئه‌کرێت درێژی و پانی دیاری نه‌که‌م تا نووسینه‌که ده‌نووسم ؟
ئه‌گه‌ر ڕێگه‌یه‌کی تر هه‌بێت زۆر باشه .
ڕێز و خۆشه‌ویستیم قبووڵ بفه‌رموون.
له پرسیاری دووه‌مت نه‌گه‌یشتم ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاترم به‌رێ گه‌ر ئه‌کرێت .
وه‌ڵامی پرسیاری یه‌که‌مت
ئه‌و وێنه‌یه‌ی که هه‌ته‌وه ده‌ته‌وێت ئه‌و شێوازه‌ی له‌سه‌ر به‌کار ببه‌یت ئه‌وا ئه‌م کارانه‌ی له‌سه‌ر بکه .
سه‌ره‌تا به ئامڕازی دیاریکردن شێوه‌یه‌کی لاکێشه یان چوارگۆشه به پێی شێوازی وێنه‌که دیاری بکه وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌و پاشان ئه‌م کارانه بکه .
پله‌ی 15 ی بده‌رێ
پاشان ئه‌م کاره بکه
پله‌ی 15 بده به‌میش . ده‌بینیت ئه‌و شێوازه‌ت بۆ دروست ده‌بێت. ژا گه‌ر ویستت به ڕه‌نگ ئه‌و شێوازه دیاری بکه‌یت ئه‌وه ئامڕازی فلچه‌که به‌کار ببه بۆ ڕه‌نگ کردن .. گه‌ر ویستت ئه‌مه له‌سه وینه‌یه‌ک بێت و شێوازی لاکانی وێنه‌که به‌و شێوازه بێت ئه‌وا ئامڕازت لاستیکه‌که"ڕه‌ش کردنه‌وه" دیاری بکه‌و ده‌ست بکه به سڕێنه‌وه‌ی ئه‌و چوارچێوه‌یه که شێوازه‌که‌ی ڕوونه له وێنه‌که‌داو ئه‌نجاممان داوه . ئاگادارم بکه له بوونی کێشي

سڵاو ،
سوپاس کاک کارزان بۆ وه‌ڵامه‌کانت ...
بۆ پرسیاری 2 : که په‌ڕه‌یه‌ک ئه‌که‌مه‌وه 500 به 500 ، شتی تیا ئه‌نووسم ، به‌ڵام نووسینه‌که‌ی من زۆره و
درێژی و پانی زیاتری ئه‌وێت ، نووسینه‌کان ته‌نها به درێژی و پانی 500 ده‌رئه‌چن ، واته هه‌موو نوسینه‌کان ده‌رناچن .
بۆ پرسیاری 1: ده‌ست خۆش بۆ ڕوون کردنه‌وه‌کان ، به‌ڵام من ئه‌مه‌وێت ئه‌و کاریگه‌ریه له‌سه‌ر وێنه بکه‌م ،
[url]

[/url]
ئه‌مه‌وێت ته‌نها ئه‌و به‌شه بمێنێته‌وه که دیاریم کردووه ، واته ده‌ور و پشته‌که‌ی نه‌مێنێت .
له خۆشی‌دا بن،
دیاره ئه‌م ڕێگایه ئاڵۆزه بۆ به‌ڕێزت. با ئاسانتری بکه‌ین
پرۆگرامی فۆتۆشۆپ بکه‌ره‌وه‌و وێنه‌که‌ت بهێنه‌و ئه‌م ئامڕازه دیاری بکه
پاشان له‌سه‌ر وێنه‌که به‌و پێوه‌ره‌ی ده‌ته‌وێت به‌شه‌که دیاری بکه . وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه
دووجار کرته له‌و ئایکۆنه سووره بکه تا دوو ماسکی نوێت بۆ دروست ده‌بێت.
ئێسه له یه‌ک کاتدا ده‌ست له‌سه‌ر پیتی G و دووگمه‌ی Ctrl داگره
ئه‌نجام
تێبینی: به فۆرماتی Gif وێنه‌که پاسه‌که‌وت بکه
بۆ پرسیاری دووه‌مت پێوه‌ری فۆنته‌کان له‌گه‌ڵ پێوه‌ری وێنه‌که ده‌بێت گونجاو بێت. واته تۆ وێنه‌یه‌ک دێنیت به پێوه‌ری 500 به 500 هه‌رگیز ڕه‌وا نابێت پێوه‌ری فۆنت 36 بێت . پاسان ده‌کرێت